پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڤۆلۆدمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەی وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا کارەساتێکی گەورە بوو.
لە بەیاننامەیەکدا زیلینسکی ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ کارەساتێکی گەورە لە ناوچەی برۆڤاری لە نزیک کیێڤ ڕوویدا و هێلیکۆپتەرێکی سەربە دەزگای دەوڵەت بۆ حاڵەتە لەناکاوەکان تێکشکا کە تێیدا وەزیری ناوخۆ گیانی لەدەستدا، ئازارەکە وەسف ناکرێت.
پێشتر سەرۆکایەتی ئۆکرانیا بڵاویکردەوە، ئەو هێلیکۆپتەرەی تێکشکاوە وەزیری ناوخۆی تێدا بووە، بەهۆیەوە خۆی و بەلایەنی کەمەوە 18 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.