سەركردەیەكی داعش بەدەستی هاوپەیمانان لە سووریا كوژرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمەریكا، كوشتنی سەركردەیەكی داعشی بەناوی حوزەیفە یەمەنی و دوو لە هاوكارەكانی لە رۆژهەڵاتی سوریا راگەیاند.

فەرماندەییەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، هێزەكانی ئەمەریكا لە درەنگانی ئێوارەی 8 ی نیسان، بە هەلیكۆپتەر لە رۆژهەڵاتی سوریا ئەم هێرشەیان ئەنجامداوە و حوزەیفە یەمەنی و دوو لە هاوكارانی كوژران.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هیچ حاڵەتێكی كوژراو و برینداریش لە ریزی هاووڵاتییانی سیڤیلی ناوچەكە رووی نەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا