پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە تویتەری خۆی بابەتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا نوسی، “نە ڕۆژهەڵاتی و نە ڕۆژئاوایی، حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی”.
ئەمڕۆ یەکشەممە موقتەدا سەدر لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا نوسی، “حکومەتی داهاتوو حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی دەبێت”.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر و هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و بڕیارە لەنزیکترین کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا عامری بەرئەنجامەکانی ئەو کۆبوونەوەیە بۆ هێزەکانی ناو چوارچێوەکە ئاشکرابکات.