كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و ئۆكرانیا دەستی پێكرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و ئۆكرانیا لە شاری ئانتاڵیا بە نێوەندگیری توركیا دەستیپێكرد.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا و دیمتری كۆلیبا، وەزیری دەرەوەی ئۆكرانیا، بە نێوەندگیری مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا لە كۆبوونەوەدان بۆ گفتوگۆ كردن لەبارەی كێشەكانی نێوان هەردوو وڵات.

كۆبوونەوەی وەیرانی دەرەوەی رووسیا و ئۆكرانیا، لە پەراوێزی كۆڕبەندی دیبلۆماسی-یە كە بڕیارە لە 11 تاوەكوو 13 ئەم مانگە لە شاری ئەنتاڵیای توركیا بەڕێوەبچێت.

پێشتر سێ كۆبوونەوەی دیكەی نێوان شاندی دانووستانكاری رووسیا و ئۆكرانیا، لە ناوچەی سنووری بێلارووس بەڕێوەچوون بەڵام بێ‌ ئەنجام بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا