توركیا ژمارەیەك هاوڵاتی عێراقی دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

بەتۆمەتی بوونی پەیوەندییان بە چەكدارانی داعشەوە، هێزە ئەمنییەكانی توركیا شەش هاوڵاتی عێراقییان دەستگیركرد.

داواكاری گشتی سەقاریای توركیا رایگەیاند، شەش گومانلێكراوی بیانی كە هەڵگری رەگەزنامەی عێراقین دەستگیركراون كە تۆمەتبارن بەبوونی پەیوەندی لەگەڵ رێكخراوی داعش و هەروەها چالاكییان لەناوچە جێناكۆكەكان ئەنجامداوە.

باسی لەوەشكردووە، ئەو كەسانە لە ئۆپراسیۆنێكدا دەستیگركراون، لەساتی دەستگیركردنەكەشیاندا بەڵگەنامەو دیكۆمێنتی ساختەیان پێبووە.

دەستگیركردنی ئەو كەسانەش لەكاتێكدایە، لەلایەن بەشێك لە وڵاتانەوە بەردەوام توركیا بەوە تۆمەتبار دەكرێت كە پاڵپشتی چەكدارانی داعش دەكات، بەتایبەت لەناوچە سنورییەكانی نێوان توركیاو سوریا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا