بڕیارێکی نوێ لە هاتووچۆی هەرێمەوە بۆ گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم ڕایگەیاند دوای نوێکردنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێل دەبێت تابلۆ نوێیەکە بۆ ئۆتۆمبێل وەربگیرێت..

لیوا عەبدولقادر عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا شێوازی کۆنی تابلۆی ئۆتۆمبێل ناتوانرێت چاپبکرێت، بڕیاردراوە هەر هاوڵاتییەك مامەڵەی گواستنەوەی خاوەندارێتی بۆ ئۆتۆمبێلەكەی بكات یاخود ساڵانە نوێبكاتەوە دەبێت تابلۆكەی بگۆڕێت و تابلۆ نوێیەكە بۆ ئۆتۆمبێلەكەی وەربگرێـت.

ئاماژەی بەوەشدا، رسومات لە هەرێم لەگەڵ بەغدا جیاوازە، لە هەرێم بڕی ڕسومات 75 هەزار دینارەو، لە بەغدا تەنها 60 هەزار دینار وەردەگیرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا