دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی عوسمان کاڤالا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارتی دیموکراتی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) بڕیاریداوە لێکۆڵینەوە لە دووەم داواکاری عوسمان کاڤالا بکات، ھەروەھا دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپاش بڕیاریدا بە خێرایی بەدواداچوون بۆ داواکاری دووەمی عوسمان کاڤالای بازرگان بکات، کە بەھۆی خۆپیشاندانەکانی گەزەیی لە تورکیا دەستگیرکرا.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە 25ی نیسانی 2022 دادگای 13ی سزا قورسەکانی ئیستەنبوڵ دانیشتنی دادگای لەسەر کەیسی خۆپیشاندانەکانی گەزیی ئەنجامدرا و تێیدا عوسمان کاڤالا و 16 چالاکوان سزادران، دادگا سزای زیندانییکردنی ھەمیشەیی بەسەر کاڤالای بازرگانی تورکیادا سەپاند، چالاکوانەکانی دیکەش بە 18 ساڵ زیندانییکردن سزادران.

پێشتر دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاری ئازادکردنی کاڤالای دەرکردبوو، جگە لەوەش ئیدارەی ئەمریکا لەسەر ئاستی وەزارەتی دەرەوە و لە سەردەمی ھەردوو ئیدارەی بایدن و ترامپ سێ جار بەرەسمی داوای ئازادکردنی کاڤالای کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا