عێراق و ڕوسیا پەیوەندییە ئابورییەکانیان پتەو دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە ئامانجی باشکردنی هەلی وەبەرهێنان، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق پێشوازی کرد لە ئێلبرۆس کۆتراچیڤ باڵێیۆزی ڕوسیا لە عێراق.

لە میانەی دیدارەکەیاند، گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە باشکردن و پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان، بە تایبەت لە کەرتی نەوت و وزەدا.

وەزیری نەوت جەختی لەوە کردەوە، حکومەت پەرۆشی ئەوەیە زەمینەی وەبەرهێنان بۆ کۆمپانیا جیهانیەکان دابین بکەن، لە نێویشیاندا ڕوسیایەو هەماهەنگی دەکەین بی پرۆژەی وەبەرهێنانی نوێ لەگەڵیاندا.

باڵیۆزی ڕوسیاش جەختی لە هەماهەنگی و پەیوەندیاکانی نێوا هەردوولا کردەوە، ویستی کۆمپانیا ڕوسیەکانی خستە ڕوو بۆ زیاکردنی قەبارەی هەماهەنگی و ڕێکەوتن لە کەرتی وزەو نەوتدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا