مەترسیەكی گەورە لەسەر هەڵبژاردن ئاشكرابوو بزانە چارەسەرنەكرێت چی روودەدات؟

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شارەزایەكی بواری هەڵبژاردن مەترسییەكی گەورە لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرادەكات و دەڵێت، تەنها لەپارێزگای سلێمانی زیاتر لە 100 دەنگدەر مافی دەنگدانیان دەفەوتێت، رێژەكە بۆ هەولێرو دهۆكیش نزیكە لەو رێژەیە، ئەمانە پێشتر دەنگیان داوەو ئێستا داتاو پەنجەمۆریان دیار نەماوە.

دڵشاد نامق شارەزای بواری هەڵبژاردن بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بەپێی ئەو زانیاریانەی لای من هەیە، لە ئێستاوە دیارە ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی بێ بەش دەكرێن لە دەنگدان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

ئەو شارەزایەی بواری هەڵبژاردن وتی: ئەم كەسانە سەرەڕای ئەوەی بایۆمەتریشیان ئەنجامداوە كەچی گرفت بۆ پەنجەمۆرەكانیان دروستكراوە و ئامێرەكان پەنجەمۆرەكانیان ناخوێنێتەوە، بۆیە ئەمانە ڕۆژی دەنگدان ڕێگەیان پێ نادرێت دەنگ بدەن.

وتیشی: ژمارەكە زۆرە، تەنها لە پارێزگای سلێمانی لە سەد هەزار كەس زیاترە، لە پارێزگاكانی هەولێرو دهۆكیش سەد هەزار كەس زیاترە.

رونیشیكردەوە، بەشێكی زۆر لەمانە لە هەڵبژاردنی ساڵی 2021 دەنگیانداوە و هیچ گرفتێكیان نەبووە.

باسی لەوەشكرد، ئەركی قەوارە سیاسیەكانە لە ئێستاوە گشت ڕێگاكانی فشاركردن بگرنەبەر بۆ ئەوەی ئەو كەتنە گەورەیە ڕوونەدات و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەو گرفتە چارەسەر بكات، ئەمانە دەنگدەری گشت قەوارە سیاسیەكانیان تیادایە و پێویستە حیزبەكان زوو فریابكەون.

دەربارەی هۆكاری ئەم كێشەیە دڵشاد نامق وتی: هیچ كەس هۆكارەكەی نازانێت و كۆمسیۆن ڕوونكردنەوە نادات كە ئەوكەسانە هیچ گرفتیان نەبووە بۆچی ئێستا داتاكانیان دیارنەماوە، ئەمەش لە ئێستاوە گومان لەسەر پرۆسەكە و كۆمسیۆن دروست دەكات.

3-3-2024 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، فەرمانی هەرێمی بۆ دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان واژۆ كرد.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند لە فەرمانەكەدا پاڵپشت بە بڕگەی (دووەم) لە ماددەی (دەیەم) لە یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ژمارە (1)ـی ساڵی 2005ـی هەمواركراو، نێچیرڤان بارزانی بڕیاری داوە بە دیاریكردنی رۆژی 10-6-2024 بە وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

سێ ملیۆن و 789 هەزار و 630 دەنگدەر لە هەرێمی كوردستان هەن، بەڵام لەو ژمارەیە تەنیا دوو ملیۆن و 787 هەزار و 689 كەس كارتی بایۆمەترییان دەركردووە و دەتوانن بەشداریی لە دەنگدان بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا