لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکەین و لە ئێستادا چاوەڕێی ڕەزامەندی تورکیاین.

حەیان عەبدولغەنی لە لێدوانێکدا بۆ میدیای عێراقی ئاماژەی بەوەکرد، زانیارییان لەبارەی گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمەوە نییە و نازانن ناوەڕۆکەکەیان چی تێدایە.

ئەوەشی خستەڕوو، بیر لەوە دەکەنەوە چۆن سود لە نەوتی هەرێم وەربگرن، ڕەنگە نەوتی هەرێم بۆ پڕکردنەوەی پێویستی هەندێک پاڵاوتگە بەکاربهێنن.

باسی لەوەش کرد، کۆمپانیای سۆمۆ سەرپەرشتی هەموو کاروبارێکی نەوت دەکات و نەوتی هەرێمی کوردستانیش بە هەمان نرخی نەوتی باشوور دەفرۆشرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا