ئاسایشی هەولێر كەسێك دەستگیردەكات تۆمەتبارە بەدزیكردن لە حەوت ماڵ

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاسایشی هەولێر دەڵێت، كەسێكیان بە تۆمەتی دزیكردن لە حەوت ماڵ دەستگیر كردووە كە كاری گەیاندن(دیلیڤەری) ی كردووە و “بڕێكی زۆر پارەی دزیوە.”

رۆژی چوارشەممە، 08-11-2023 بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، توانیمان تۆمەتبار (م، ن، ر) بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزیكردن دەستگیربكەین.

بەگوێرەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبارەكە بڕێكی زۆر پارە و كەلوپەلی گرانبەهای دزیوە، پێشووتر چاودێری چەند ماڵێكی كردووە و لە كاتی گونجاودا دزییەكەی لەو حەوت ماڵە كردووە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا باس لەوە كراوە كە تۆمەتبارەكە كاری گەیاندن(دیلیڤەری)ی كردووە و لەو رێگەیەوە چاودێری ئەو ماڵانەی كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا