هێڵێكی گەورەی گواستنەوەی كارەبا لە موسڵ تەقێنرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی كارەبای عێراق رایگەیاند، لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە هێرشكراوەتە سەر هێڵی گواستنەوەی كارەبای قەیارە لە بەنداوی موسڵ و تەقێنراوەتەوە.

وەزارەتەكە لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو رووداوە بووەتە هۆی كەمبونەوەی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا لە موسڵ، چونكە بوەتە هۆی پچڕانی چەندین وایەر لە ناوچەی مەزمەلات لە ڕۆژئاوای موسڵ.

لە ماوەی هەفتەی رابردو تا ئێستا نزیكەی ٢٠تاوەری رێكخستنی گواستنەوەی وزەی كارەبا لە پارێزگاكانی (موسڵ، كەركوك، سەڵاحەدین) تەقێندراونەتەوە، چەندین هێڵ لە پێدانی كارەبا وەستاون و پێدانی كارەبا لەو ناوچانە لاواز بووە.

هێرشكردنە سەر تاوەرو هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبا لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە ئەنجام دەدرێت ئەویش لە رێگەی بەكارهێنانی ئامێری تەقینەوەوە، ئەو رووداوانەش بونەتە هۆی كەمبونەوەی پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان لە زۆربەی ناوچەكانی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا