کازمی ئیمزای لەسەر ناردنی 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی سەرچاوەیەكی فەرمی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق نووسراوێكی فەرمی واژۆكردووە بۆ خەرجكردنی 200 ملیار دینار وەك پێشینەیەك كە تایبەتە بە پێدانی پارەی فەرمانبەرانی كەرتی گشتی لە هەرێم .

ئەم هەواڵە لەلایەن جووتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم، بۆ كەناڵی فەرمی پارتی پشتڕاستكرایەوە.

جووتیار عادل وتی: حكومەتی فیدراڵ بەم نزیكانە ئەو بڕە پارەیە ڕەوانەی پارێزگای كوردستان دەكات .

پێشتر مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا گەڵ تەلەفزیۆنی فەرمیی عێراق لەبارەی ناردنی 200 ملیارەكەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئێمە تەنیا پێشەكییەكمان داوە بەمەبەستی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ناكرێت فەرمانبەرانی هەرێم مووچە وەرنەگرن، لە كاتێكدا ئەمە بودجە نییە، بەڵكو پێشینەیە و لە رێگەی پرۆسەیەكی ژمێریارییەوە، دوای ئەوەی دیوانی چاودێری لە هەرێم و دیوانی چاودێریی فیدراڵی حیسابەكان لێكدەدەن و بەراوردیان دەكەن، ئەوكات لێیان دەبڕدرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا