سەرۆكکۆماری عێراق لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی ئوردن کۆبووەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ فەیسەڵ ئەلفایز سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی ئوردن کۆبووەوە.

لە میانی دیدارەکەدا، باس لە پەیوەندی بەهێزی نێوان هەردوو وڵات و گەلی برا کرا و سەرۆكکۆمار جەختی لەسەر پەیوەندیی مێژوویی و کۆمەڵایەتیی نێوان عێراق و ئوردن کردەوە، هاوکات ستایشی بەردەوامی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی کرد.

سەرۆكکۆمار ئاماژەیکرد بە گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاوازەکانی سیاسی و ئابوری لەڕێگەی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی ئەزمون، سەرەڕای بوارەکانی کۆمەڵایەتی و کولتوری.

سەرۆكکۆمار باسی لەو پێشهاتە ئەرێنییانە کرد، کە عێراق بەخۆیەوە بینیوە لە چەسپاندنی سەقامگیریی ئەمنی و هەنگاوەکانی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی و هاندانی وەبەرهێنان و کەرتی تایبەت بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە پرۆسەی بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری، هەروەها عێراق بەردەوامە لە رۆڵبینینی سەرەکی خۆی لە ناوچەکە و جیهاندا.

لای خۆیەوە فەیسەڵ ئەلفایز خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانی سەرۆك کۆمار بۆ ئوردن دەربڕی و جەختی لە گرنگی سەردانەکە کردەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات و گەلی برا. هەروەها پشتیوانی ئوردنی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و ویستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی هاریکاریی دووقۆڵی لە هەموو بوارەکاندا، دوپاتکردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا