لە ماوەی 10 مانگدا نزیكەی 14 هەزار كەس بەهۆی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماری دەستگیركردنی بەكارهێنەر و بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و دەستبەسەرداگرتنی ماددە هۆشبەرەكان لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا ئاشكرا دەكات.

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 10 مانگی رابردووی ئەمساڵدا 13 هەزار و 680 كەس لەسەر بەكارهێنان و بازرگانیكردن بەماددەی هۆشبەر دەستگیركراون كە 350 مێردمنداڵ و 190 ژنیان تێدایە و دەستیش بەسەر 360 كیلۆ ماددەی هۆشبەر و 14 ملیۆن و 500 هەزار حەبی جۆراوجۆری هۆشبەردا گیراوە.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، تەنها لە مانگی رابردوودا هەزار و 380 كەس لەسەر بەكارهێنان و بازرگانیكردن بەماددەی هۆشبەر دەستگیركراون.

ئەمەش لە كاتێكدایە پێشتر ئاماری شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ بڵاوكرایەوە رێژەی ئەو كەسانەی بەهۆی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركرابوون بریتی لە هەشت هەزار و 200 كەس

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا