شارەزایەکی کەشناسی: شەوی رابردوو 3 بوومەلەرزە لە هەرێم روویداوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سیروان ساڵح عەلی، شارەزای کەشناسی و بوومەلەرزەزانی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاندووە، شەوی رابردوو سێ بوومەلەرزەی یەک لەدوای یەک لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بە پلەی رێختەری کەم روویانداوە.

سیروان ساڵح ئاماژە بەوە دەکات،چەقی هەرسێ بومەلەرزەکە له نزیك گوندی قەڵخانلووی گەورەبووە، سێیەم بوومەلەرزەیان گوڕەکەی لە هەموویان زیاتر بووە و 5 پلەی رێختەر بووە.

بەپێی زانیارییەکانی سیروان ساڵح، شارەزای بواری کەشناسی، بوومەلەرزەی یەکەم لە کاتژمێر 12:37 خولەکی نیوەشەوی رابردوو لەنێوان دووز خورماتوو و چەمچەماڵ روویداوە و گوڕەکەی 3.8 بووە بەپلەی رێختەر. هەروەها دەشڵێت، بوومەلەرزەی دووەم لە پاش پێنج خوولەک و لە کاتژمێر 12:42 خولەکدا لە هەمان شوێنی بوومەلەرزەی یەکەم روویداوە، بەڵام ئەمجارەیان پلەی رێختەرەکەی بۆ 4.3 پلە بەرزبووەتەوە.

سێیەم بوومەلەرزە، بەگوێرەی زانیارییەکانی سیروان ساڵح هەر لەهەمان شوێن و لەنێوان دوزخورماتوو و چەمچەماڵ روویداوە قوڵایی چەقی بوومەلەرزەکەی 6 کیلۆمەتر بووە و پلەکەشی لە هەموویان زیاترە بووە کە 5.2 پلەی رێختەر بووە.

ئاماژە بەوەشدەکات، ئەم بومەلەرزانه دوای بومەلەرزەیەک روویاندا کەلە پێش نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە وەک نیشانەیەکی سەرەتایی بومەلەرزەیەک بە گوڕی 2.7 پله ڕوویدا لە هەمان ناوچە، واتە لەماوەی 15 کاتژمێردا 4 بومەلەرزە لەو ناوچەیە روویانداوە.

هۆشداریش دەدات، کە لەبەر بەردەوامی فشارەکان ئەگەر هەیە چەند بومەلەرزەیەکیتر لە ناوچەسنوریەکانی پلێتی عەرەبی و فارسی رووبداتەوە به پلەو گوڕی نەزانراو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا