سلێمانی .. پرۆژەیەكی گەورەی كارەبا جێبەجێدەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی گەورەی كارەبای بەبڕی نزیكەی سێ ملیار دینار راگەیاند.

سیروان محه‌مه‌د، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند “پرۆژەكە لەسەر داهاتی لە8%ی کارەبای بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی و بەبڕی تەنها دوو ملیار و 873 ملیۆن دینارە؟ن كە بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی جێبەجێدەكرێت”.

وتیشی “جێبەجێكردنی ئەو پرۆژەیە پەیوەندی بەزیادكردن و باش بوونی كارەباوە نییە، بەڵكو لەماوەی رابردوودا هەردوو وێستگەی رزگاری و قولەرەیسی محەویلەكانیان سوتاند، ئێستاش دوو محەویلەی دیكە لە شوێنەكانیان دادەنرێن و ئەو كێشەیەمان بۆ چارەسەر دەكەن”.

بەوتەی سیروان محه‌مه‌د ئەو پرۆژەیە پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییەیە كە ساڵی رابردوو لەو دوو گەرەكە دروستبوو، پرۆژەكەش زۆر گەورەیە و هەریەك لەو وێستگانە توانای دەركردنی شەش فیدەری كارەبای هەیە و پرۆژەكەش لە ماوەی 270 رۆژدا جێبەجێدەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا