کارەبای سلێمانی هۆشداری بەهاوڵاتیان دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لەبارەی كارپێكردنی پێوەری زیرەكی كارەبا هۆشداری بەهاوڵاتیان دەدات و رایدەگەیەنێت “بەکارهێنانی کارەبا بەپێوەرەكە سنورداركراوە”.

سیروان محه‌مه‌د، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند “ئەو هاوبەشانەی پێوەری زیرەکی کارەبایان بۆ بەستراوە، بەهۆی ئەوەی بەکارهێنانی کارەبا بە 40 ئەمپێر سنوردار کراوە و هەركەسێك زیاتر كارەبا بەكار بهێنێت كارەباكەی بۆ ماوەیەكی كاتی دەكوژێتەوە”.

وتیشی “لەکاتی کوژانەوەی پێوەرەکە بەهۆی بەکارهێنانی کارەبای زیاتر لە بڕی دیاریکراوە ، ئەگەر پێوەرەکە هەڵنەبوونەوە ، وەک ئاسانکارییەک بۆ هاوڵاتیان لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا لەرێگەی کۆڵ سەنتەر بەشێوەی ئۆن لاین کارەباکەیان بۆ هەڵدەکەینەوە”.

بەوتەی سیروان محەمەد، دوای بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا چەندین حاڵەتی كوژانەوەی كارەبا رویداوە، دواش لەهاوڵاتیان دەكەن كارەبای زیاد بەكارنەهێنن.

پێوەری زیرەك بە یەكێك لە پرۆژەكانی وەزارەتی كارەبا دادەنرێت بۆ رێگریكردن لە بەفیڕۆدانی وزەی كارەبا، پرۆژەكەش لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوەوە دەست بەدانانی كراوە، بەپێی ئەم پێوەرە هەر هاوبەشێكی كارەبا زیاتر لە رێژەی دیاری كراو كارەبا بەكاربهێنێت جاری یەكەم بۆ ماوەی 45 چركە كارەباكەی دەكوژێتەوەو لەجاری دووەمدا كاتی كوژانەوەكە زیاتر دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا