یەکێتی زانایان: ساڵی 2023 هەزارو 391حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران لە هەرێم تۆمارکراوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەکتەبی تەنفیزیی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان ئاماری ساڵی 2023 ی لێژنەکانی فەتوای لەبارەی حاڵەتەکانی لێک جیابوونەوەی خێزان و هاوسەران بڵاو کردەوە.

رۆژی چوارشەممە 3ی کانوونی یەکەمی 2023، لیژنەکانی فەتوا لە هەرێمی کوردستان ئامارێکیان بڵاوکردەوە، تێیدا ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەو کێشە خێزانیانەی وەک سکاڵا هاتۆتە لێژنەکەیان لە ماوەی ساڵی 2023 دا، گەیشتۆتە 2828 حاڵەت، ئەو کێشانەی نەگەیشتنە چارەسەرو بە جیابوونەوە کۆتاییهات،1391 حاڵەت بووە.

هەر بەپێی ئەو زانیاریانەی لیژنەی فەتوا، وەڵامی 4291 پرسیاری شەرعیی هاووڵاتیانیان داوەتەوە، لەگەڵ ئەوەش چارەسەری 1122 کێشەی میرات و زەوی و زار و، 1079 کێشەی مامەڵە و بازرگانیی و کڕین و فرۆشتنیان چارەسەر کردووە.

یەکێتی زانایانی ئاینیی ئیسلامی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، لە ساڵی 2023، توانیویانە 1157 سیمینار و حەلقەی زانستی لەبواری رۆشنبیریی ساز بکەن، هاوکات بەشداریی لە 18 کۆنفرانسی نێودەوڵەتی هەر لەو ساڵەدا بکەن، 839 پرۆسەی ئاشتەواییش ئەنجام بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا