بەهۆی وەرگرتنی رەسم و باجی گومرگ بەدینار نرخی کەلوپەل لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ئەمڕۆوە چوارشەممە1ی تشرینی دووەم، بڕیاری وەرگرتنی رەسم و باجی گومرگ بەدینار لە سەرجەم دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

سیروان حسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاشکرایکرد،” لە دەروازەی حاجی ئۆمەران ماوەیەکی زۆرە باجی گومرگی بە دینار وەردەگیرێت”.

ڕوونیکردەوە، بڕی 132 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک وەک گومرگ وەردەگیرێت، ئەوەش کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی کەلوپەل دەبێت.

لە ڕۆژی دووشەممە16ی تشرینی یەکەم، حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا وەرگرتنی رەسمی گومرگی و رەسمی باجی گومرگی لە دەروازە سنوورى و خاڵە گومرگییەکان تەنها بە دینارى عێراقی بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا