پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فارس بەدیری ئەندامی هاوپەیمانی فەتح هۆشداری دەدات سەبارەت بە، دەستێوەردانەکانی ئیدارەی ئەمریکا و هاپەیمانەکانی لە بارودۆخی ئێستای عێراق، بە ئامانجی خزمەتکردنی بەرژەوەندیەکانی واشنتۆن، هەروەها چینێکی سیاسی بۆ خزمەتکردنی خۆیان.
بەدیری وتی، کۆمسیۆن پرۆژەیەکی تەمومژاوی و سیستماتیکی ئەنجامدا، بۆ ئەوەی دورمان بخاتەوە، لە کاتی ژماردن و دزینی دەنگەکاندا لە پرۆسەی سیاسی، بە تایبەت کە لە ئێستایا جیاوازیەکی زۆر گەورە هەیە لە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان و شریتەکانی سندوقی دەنگداندا.
ئاماژەی بەوەشدا، ترسی ئەوەیان هەیە کە عێراق بە دۆخەکی مەترسیداردا دەڕوات، لە حاڵەتی بەردەوام بوونی ئەم بارودۆخەدا، ئەگەر کۆمسیۆن وەڵامی داواکارییە نەتەوەییەکان نەداتەوە.
ڕوونیشی کردەوە، پێدەچێت واشنتۆن ئەم بارودۆخەی ئێستا بە هەل بزانێت، بۆ نزیک بوونەوە لە هەندێک لایەنی سیاسی بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندیەکانی خۆی، ئەمەش بارودۆخی داهاتووی عێراق دەخاتە ژێر دەستێوەردانی دەرەکیەوە.