پارتی ترسی لەجموجوڵەكانی هێزەكانی حەشدی شەعبی هەیە

پۆڵەتیك پرێس:
پارتی دیموكرات ترسی لەو جموجوڵانە هەیە، چەند رۆژێكە لەچەند ناوچەیەكی ناوەڕاستی عێراق هێزەكانی حەشدی شەعبی دەستیان پێكردووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دراوە بەپۆڵەتیك پرێس، لەناو مەكتەبی سیاسی پارتی باس لەجموجوڵەكانی هێزەكانی حەشدی شەعبی كراوەو جەختكراوەتەوە، كە دەبێت بەدواداچوون بۆ ئەو جموجوڵانە بكرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان، پارتی لەرێگەی كەناڵە فەرمییەكانی خۆی داوای روونكردنەوەیان لەدەستەی حەشدی شەعبی كردووە، بەڵام تائێستا وەڵامی روونكردنەوەكانیان نەدراوەتەوە.

چەند رۆژێكە چەكدارانی حەشدی شەعبی، لەناوچەكانی سەرگەڕان‌و دەوروبەری قەزای دوبز دەستیان بەجموجوڵ كردووەو هێزێكی زۆریشیان لەو ناوچانە جێگیركردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا