لە مەخمور سوپای عێراق كرایە ئامانج

پۆڵەتیك پرێس

لەسنوری قەزای مەخمور داعش هێرشی كردە سەر هێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی و تائێستا شەڕو پێكدادان بەردەوامە.

بەپێی زانیاریەكان لەدرەنگانێكی شەوی رابردوودا لەسنوری ناحیەی قەراجی سەربە قەزای مەخمور داعش پەلاماری هێزەكانی سوپای عێراقیان داوەو شەڕ دروست بووە، بەڵام هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانەكانی نەزاندراوە

هاوكات لەلایەكی دیكەوە لەناحیەی رەشاد داعش هێرشی كردۆتە سەر پۆلیسی فیدراڵی و ژمارەیەك لەهێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی برینداربوون و هاوكات هێزێكی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بەهانایانەوە چوون و روبەروبونەوەش بەردەوامی هەیە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەرەبەیانی رۆژی 1ی ئایار چەکدارانی تیرۆریستی داعش هێرشیان كردە هێزەكانی پێشمەرگە لە سنوری پردێ و بەوهۆیەشوە ئەفسەرێک بەپلەی نەقیب و دوو پێشمەرگە شەھید بون و دووانی دیکەش بریندار بون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا