ئەڵمانیا لە پشتیوانیکردنی کوردستان بەردەوام دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێ شەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارتین یگەر باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا کرد.

لە میانەی دیدارەکەیاندا، سەرۆکی هەرێم و باڵێۆزی ئەڵمانیا بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا، لەگەڵ هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەسەر ئەنجامدرا.

باڵێۆزی ئەڵمانیا جەختی لەوە کردەوە دوای هاتنە سەرکارى حکوومەتێکى تازە لە بەرلین، هەمان سیاسەت و مامەڵەى ئەڵمانیا لەگەڵ عیراق و هەرێمى کوردستان وەک خۆى درێژە دەکێشێت و وڵاتەکەى لە پشتگیریى عیراق و هەرێمى کوردستان،

ڕوونیشی کردەوە بەردەوام دەبن، لە پشتیوانیکردنیان بۆ بەرەنگاربووەوەی داعش، کار لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە دەکەن.

نێچیرڤان بارزانى دوای ئەوەی پیرۆزبایى دەستبەکاربوون و هیواى سەرکەوتن بۆ باڵیۆزى ئەڵمانیا خواست، سوپاس و پێزانینى هەرێمى کوردستانى بۆ ئەڵمانیا دەربڕى و دووپاتى کردەوە کە هاوکارى و پشتگیریى سەربازى.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا