ئۆغڵۆو ئەردۆغان دوو پەیامیان بڵاوكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كەماڵ كلیچدار ئۆغڵۆ رایگەیاند، ئەمشەو ناخەوین و هۆشداری بە دەستەی باڵای هەڵبژاردنەكان دەدەم،رەجەب تەیب ئەردۆغانیش رایگەیاند، ئەو كەسانەی دەیانەوێت ئەنجامەكان بەپەلە رابگەیەنن، بەواتای دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی نەتەوەیی دێت.

كەمال كڵیچدار ئۆغڵۆ، كاندیدی سەرۆك كۆماری توركیا لە هاوپەیمانی میللەت رایگەیاند: ئەو رێژە خەیاڵییەی كە بە 60٪‏ دەستیپێكرد ئێستا بۆ خوار 50٪‏ دابەزیووە و داواش لە چاودیرانی سندوقەكانی دەنگدان دەكەم شوێنەكانیان چۆل نەكەن.

وتیشی: ئەمشەو ناخەوین، هۆشداری بە دەستەی باڵای هەڵبژاردنەكان دەدەم و دەبێت بەردەوام بن لە وەرگرتنی داتانوێیەكان.

لای خۆیەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری ئێستای توركیا، لەدوای تەواو بوونی پڕۆسەی دەنگدانی توركیا، یەكەم پەیامی خۆی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: هەڵبژاردنی 14 ی ئایار هاوشێوەی جەژنێكی گەورەی دیموكراسی بەڕێوەچوو، هەموو ئەمانە دەربڕینی تێگەیشتنی دیموكراسیانەی توركیا بوون.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە هەژماری خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، هەرچەندە تاوەكو ئێستا دەنگەكان بەتەواوەتی ئاشكرا نەكراون، ژماردنەوەی دەنگەكان بەردەوامەو ئەو كەسانەی دەیانەوێت ئەنجامەكان بەپەلە رابگەیەنن، بەواتای دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی نەتەوەیی دێت.

لەئێستادا بە پێی دواین ئاماری دەستەی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا دەنگەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ خوار لە 50٪ دابەزیوە و كەمال كلیچدار ئۆغلۆ رێژەی دەنگەكانی بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا