وردەکارییەکانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بڵاوکرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە9ی کانونی یەکەم، کۆمسیۆن وادەی کردنەوە و داخستنی ناوەندەکانی دەنگدان و وردەکارییەکانی دیکەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ڕوونکردەوە.

ئەلحەسەن قەباس، ئەندامی تیمی میدیای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاشکرایکرد، “یاسای هەڵبژاردن ڕوونە، دەنگدانی تایبەت تەنها ئاوارەبووان و هێزە ئەمنییەکان دەگرێتەوە و هیچ توێژێکی دیکەی وەک بەندکراوان، ڕاگیراوان و نەخۆش ناگرێتەوە، هەمان یاساش بەسەر هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەراندا جێبەجێدەکرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، هاوڵاتیانی عێراقی لە دەرەوە ناتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنی پارێزگاکاندا بکەن، دەنگدان تەنها لەڕێی کارتی بایۆمەترییەوە و لەرێگەی ئەو 906 ناوەندەی لەسەرتاسەری عێراق بۆ ئەو مەبەستە کراونەتەوە دابەشکردنی کارتی دەنگدان بەردەوامە و لەکاتی دەوامی فەرمی و ڕۆژانی پشوشدا کاردەکەن، بۆیە داوای لە هاوڵاتیان کرد سەردانی ناوەندەکان بکەن.

ڕوونیکردەوە، 24 کاتژمێر بەر لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەت ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن ڕادەگیرێت و دەنگدانی گشتیش لە کاتژمێر 7ی بەیانی دەستپێدەکات تا کاتژمێر 6ی ئێوارە.

بڕیارە، ڕۆژی دووشەممە18ی کانونی یەکەم، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، جگە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا