ئەمساڵ گەنمی زیاتر لە جووتیاران وەردەگیرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەفدێكی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی بەغدا بكەن.

وەزیری كشتوكاڵی عیراق بەڵێنیداوە بڕی ئەو گەنمەی لە جوتیارانی هەرێمی كوردستانی وەردەگرێت زیاتر بكات.

ساڵی ڕابردوو بڕیاربوو بەغدا ملیۆنێك و 800 هەزار تۆن گەنم وەربگیرێت، بەڵام ڕێژەكەی بۆ  375 هەزار تۆن گەنم كەمكردەوە، بەمەش بڕێكی زۆر گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان مایەوە.

عەباس مالیكی، وەزیری كشتوكاڵی عیراق، بەڵێنی داوە دوای پێشكەشكردنی راپۆرتێكی تایبەت لەسەر ژمارەی جووتیاران و رووبەری داچێنراو بە گەنم لە هەرێمی كوردستان بە هاوسەنگی بڕی وەرگرتنی گەنم زیاتر بكرێت

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا