بۆردومانەکەی هەولێر بە سیناریۆی ئەمریکا و هەرێم ناودەبرێت

پۆڵەتیک پرێس

حامد موسەوی، ئەندام پەرلەمان لەسەر لیستی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، بۆردومانەکەی هەولێر شانۆییەکی ئەمریکی کوردی بوو تا لەڕێگەیەوە لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 فشاربخاتەسەر حکومەتی ناوەند.

حامد موسەوی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، بۆردومانەکەی ئەم دواییانەی هەولێر شانۆییەکی ئەمریکی کوردی بوو، وتیشی: لایەنەکانی تایبەت بە لێکۆڵینەوە چوونەتە شوێنی مەبەست بەڵام هیچ بەڵگە و زانیارییەکیان دەستنەکەوتووە چونکە سەرجەم کامێراکان لەکارخراون.

باسی لەوەشکرد، بۆردومانەکەی هەولێر لەناوەندی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێم روویدا، وتیشی: کوردستان لەڕێی ئەو بۆردومانەوە هەوڵیدا سەبارەت بە پشکی خۆی لە پڕۆژەیاسای بودجە فشاربخاتەسەر ناوەند.

ئاشکراشیکرد، شاندێکی فەرمی عێراق رۆژی شەممە گەیشتە شوێنی هێرشەکەی ئەمریکا و دەرکەوت بۆردومانەکە لەناو خاکی عێراقەوە ئەنجامدراوە.

16ی شوباتی رابردوو، لەڕێی چەند موشەكێكەوە بنكەیەكی سەربازی ئەمریكی لەناو فڕۆكەخانەی هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان كرایە ئامانج.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا