هەڵوێستی حەشدی شەعبی لەبارەی بۆردومانەکەی هەولێر

پۆڵەتیک پرێس

عەلی حسێنی، وتەبێژی دەستەی حەشدی شەعبی لە میحوەری باکور لەبارەی بۆردومانەکەی دوێنێی سنوری نێوان کەرکوک – هەولێر رایگەیاند، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەکمان نییە لەبارەی راستی رووداوەکە و نازانین لە چ لایەنێک یاخود کەرتێکەوە بۆردوومانەکە کراوە.

عەلی حسێنی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، کەرتەکانی حەشدی شەعبی دوورن لەو میحوەرەی کە لەڕێگەیەوە هێرش کراوەتەسەر هێزەکانی پێشمەرگە لەسەر سنوری نێوان کەرکوک – هەولێر و تێبینی دەرچوونی هیچ موشەکێک یاخود هاوەنێکیان نەکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێدەچێت بۆردوومانەکە لەو ناوچانەوە کرابێت کە بۆشایی ئەمنییان هەیە یاخود ئەو ناوچانەی دەکەونە ژێر دەسەڵاتی سوپای عێراق یان هێزەکانی پێشمەرگە، وتیشی: هێشتا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ زانینی ئەو شوێنەی بۆردوومانەکەی لێوەکراوە.

درەنگانێکی رۆژی دووشەممە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم رایگەیاند، لەسنوری چالاکیەکانی لیوای 2ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لەمیحوەری پردێ، دبز لەنزیک گوندی نەبی ئاوا چەند موشەکێک ئاراستەی پێگەکانی پێشمەرگە کرا، بەڵام پێشمەرگە و پێگەکانی پێشمەرگە بێ زیان بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا