ئەردۆغان: دژی ئەو دەستانە دەوەستینەوە كە بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا درێژدەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

سەركۆماری توركیا رایگەیاند، پێویستە ئیسرائیل شەڕەنگێزی بەرانبەر فەڵەستین رابگرێت، ئەوان دژی ئەو دەستانە دەوەستنەوە كە بیەوێت بۆ سەر تایبەتمەندی مزگەوتی ئەقسا درێژ بكرێن.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، وەك چۆن رێگەیان نەدا بەو رێڕەوی تیرۆرەی كە دەخوازرا بە درێژایی سنوورەكانیان لەگەڵ سوریا دروست بكرێت، ئێستاش بە هەمانشێوە دژی ئەو دەستانە دەوەستنەوە كە درێژ دەكرێن بۆ سەر تایبەتمەندی مزگەوتی ئەقسا.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر ئیسرائیل دەستبەجێ ئەو شەڕەنگێزییە رانەگرێت كە لە فەڵەستین دەیكات، بەتایبەتی لە قودس، ئەوا سبەی هەمووان دەبنە ئامانجی ئەو عەقڵێتیە دڕندانەیە.

سەركۆماری توركیا راشیگەیاند، پێویستە بەشێوەیەكی گونجاو لەگەڵ ئەو بڕیارانەی لە كۆنسەی گشتیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەركراون، هەنگاوگەلێك بنرێن كە بە خێرایی ئاشتیی و ئارامیی لە قودس فەراهەم دەكەن.

ئەو وتانەی ئەردۆغان دوای ئەوە دێت، ماوەی چەند رۆژێكە جارێكی گرژی و ململانێ لە نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین سەری هەڵداوەتەوەو بەهۆیەوە چەندین هاوڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا