60 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەولێر

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، نزیكەی 60 هەزار گەشتیار لە شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بۆ ئاهەنگەكانی سەری ساڵ هاتوونەتە هەولێر.

رۆژی یەكشەممە 1_1_2023، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنفرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند: نزیكەی 60 هەزار گەشتیار لە شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بۆ ئاهەنگەكانی سەری ساڵ هاتوونەتە هەولێر.

ئاماژەی بەوەشكرد، بە كۆكردنەوەی ئاماری دەروازە سنوورییەكان، ژمارەكان زۆر زیاتر دەبن.

ئەوەش لە كاتێكدایە ئارام شوانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاشكرایكرد، دۆخی گەشتیاری ساڵ بە ساڵ بەرەو باشتر دەچێت، چونكە ئەم كەرتە نوێیە بۆ هەرێمی كوردستان.

ئاشكراشی كرد، بۆ سەری ساڵی 2023، زیاتر لە 40 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سلێمانی كە بە پلەی یەكەم گەشتیارانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و بە پلەی دووەم گەشتیارانی رۆژهەڵاتی كوردستان بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا