بەڕێوەبەری نوێی هاتووچۆی سلێمانی بەوەکالەت دەستبەکاربوو

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە لیوا خۆشەویست جەمال ئەحمەد وەک بەڕێوەبەری نوێی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە وەکالەت دەستبەکار بوو.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ 15ی کانوونی یەکەمی 2021 لیوای پۆلیس (خۆشەویست جمال ئەحمەد) وەک بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی (بە وەکالەت) دەست بەکار بوو”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە نوسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمدا کە رۆژی 13ی ئەم مانگە دەرچووە و واژۆی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی لەسەرە، ئاماژە بە گواستنەوەی عه‌میدى مافپه‌روه‌ر فه‌ره‌یدون عومه‌ر ئه‌حمه‌د له‌به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانیه‌وه‌ بۆ ناو باره‌گاى هاتوچۆى گشتیی هه‌رێمى كوردستان کرا و لیوا خۆشەویست جەمال ئەحمەد بە وەکالەت پۆستی بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی پێسپێردرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا