پەرلەمانی عێراق خاوەندارێتی گوندەكانی حەفتەغار و پەلكانە یەكلایی دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لیژنە تایبەتەكەی پەرلەمانی عێراق كە بۆ پرسی یەكلایكردنەوەی كێشەی زەوی و زاری جوتیارانی دەوربەری كورد پێكهێنراوە لەرێگەی چەند بەڵگەنامەیەكەوە كار بۆ چارەسەركردنی كێشەی جوتیارانی كورد دەكەن.

رێبوار تەها ئەندامی لیژنە تایبەتەكەی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، رۆژی 28ی 12، لە شاری كەركوك یەكەم كۆبوونەوەیان ئەنجامداوەو توانیویانە كۆمەڵێك بەڵگەی باش بخەنەڕوو سەبارەت بەوەی چ ناوچەیەك دەكەوێتە سنوری ماددەی 140 و چ ناوچەیەك مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ كورد.

وتیشی، “بەرچاو رونیماندا لەوەی كە دادگای كەركوك پشتی بەستووە بەكۆمەڵێك بەڵگەنامە كە ساختەكارییان تێداكراوە، تۆماری باری كەسێتی ژمارەیەك لەو عەرەبانەمان دەرهێنا كە لەو ناوچانەدان بۆمان دەركەوت لە سەرژمێری ساڵی 1957 دا تۆمارنەكراون”.

رێبوار تەها باسی لەوەشكرد، دوای كۆتایهاتنی كارەكانیان راپۆرتێك ئامادە دەكەن و دەیدەنە سەرۆكایەتی پەرلەمان، دواتر لە پەرلەمان دەنگی لەسەر دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا