نرخی دۆلار لە بەرزیدایە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە  هەرێم، ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بەرزیدایە.

ئەمڕۆ چوارشەممە17ی  نیسان، نرخی 100دۆلار بەرامبەر بە 148 هەزار و 450 دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەکاتێکدا، لەدوای ڕاگەیاندنی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراقی بۆ ئەمریکا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەشێوەیەکی بەرچاوو ڕووی لە دابەزین کرد، بەڵام جارێکی دیکە ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە.

هاوکات، بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ،  بڕی 261,374,070 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی 247,254,070 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی 14,120,000 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا