په‌رله‌مان به‌دواداچوون بۆ پرسی میكانیزمی پێدانی ڤاكسین ده‌كات

پۆڵەتیك پرێس

لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی لە پەرلەمانی كوردستان  شێوازی پێدانی ڤاكسین بەهاوڵاتیان و رەوشی تەندروستی لەهەرێمی كوردستان دەنگۆی ناردنە دەرەوەی ڤاكسین بۆدەرەوەی هەرێمی كوردستان تاوتوێدەكات و لیژنەیەكیش بۆ بەدوواچوونی گرفته‌كانی به‌رده‌م پێدانی ڤاكسین به‌هاووڵاتییان پێكدەهێنێت.

شنۆ ئەشقی، ئەندامی لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌ ومافی به‌كاربه‌ر لە پەرلەمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، گفتوگۆیان كردووە له‌سه‌ر میكانیزمی پێدانی ڤاكسین به‌هاووڵاتییان و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر پارێزگاكان و یه‌كه‌ ئیدارییه‌كان.

وتیشی، بڕیاردراوە لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێت بۆ به‌دواداچوون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی ورد له‌سه‌ر كێشه‌و گرفته‌كانی به‌رده‌م پێدانی ڤاكسین به‌هاووڵاتییان.

باسی لەوەشكرد، لیژنەكەیان بەڵێنی بەژمارەیەك لەپزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوای شاری سلێمانی داوە له‌گه‌ڵ لایه‌نە په‌یوه‌ندیدارەكان قسه‌ بكه‌ن بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانیان.

راشیگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوەدەكەن كە لە سلێمانییەوە ڤاكسین برابێتە دەرەوەی هەرێمی كوردستان دوورن لەراستییەوە لەبەر ئەوەی  ئەو كۆمپانیایانەی ڤاكسین دینن بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ خۆیان ئەو كارتۆنە دەبەنەوە كەڤاكسینەكەی تێدا گواستراوەتەوە.

شنۆ ئەشقی ئاماژەی بەوەشكرد، لەچەند رۆژی داهاتودا وەزیری تەندروستی بانگێشتی پەرلەمانی كوردستان دەكەن بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر نرخی نەخۆشخانە تایبەتەكان و نرخی پشكنینەكانی تایبەت بە كۆرۆنا و پێدانی ڤاكسین بەشێوەی زانستی و دادپەروەرانە بەهاوڵاتیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا