سودانی و بیلنكن پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكوەزیرانی عێراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە ‌وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا پێگەشت و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و چاكسازی ئابووری و شەڕی دژی تیرۆریان تاوتوێكرد.

رۆژی سێشەممە18_4_2023 نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا پێگەیشت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە‌دا هەردوولا باسیان لەپەیوەندی دووقۆڵی نێوان عێراق و ئەمەریكا و شێوازەكانی پتەوكردنی لەسەر ئاست و بوارە جیاجیاكاندا كرد.

هە‌روەها تاوتووێی هەوڵەكانی حكومەتی عێراقیان كرد لە ‌بواری چاكسازی ئابووری و بەهێزكردنی تواناكانی هێزە ئەمنییەكانی‌ عێراق لە راونانی پاشماوەی‌ تیرۆریستان لەگەڵ رۆڵی ئەمەریكا لەپێشكەشكردنی یارمەتیەكان لەبواری راوێژكاری و راهێنانی سەربازی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا