هەنگاوەكانی یەكگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە بەردەوامن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە، چوار لیوای پیادەی پێشمەرگە رێكارە سەربازییەكانیان تەواوبووە بۆ گواستنەوەیان بۆ سەر میلاكی وەزارەت.

وەزراەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هەوڵەكان بۆ یەكخستنەوەی پێشمەرگە بەردەوامە، بەمەبەستی بە نیشتمانیكردنی پێشمەرگە، لیژنەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تاكەكان و خۆبەخشەكان لە وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە پێكهاتووە.

راشیگەیاند، هەریەك لە لیواكانی 17، 18،19، 21، 22_ی یەكەكانی 70 و 80 رێكارە سەربازییەكانیان تەواوبووە و بۆ سەر میلاكی وەزارەت گواستراونەتەوە، هەروەها بۆ لیوای 20یش، چاوەڕێی بودجە دەكرێت لەلایەن حكومەتی فیدراڵییەوە بۆ دەستبەكاربوون كە ئەو لیوایەش جیا بكرێتەوە وەكو لیوایەكی هاوبەش.

هاوكات هەریەك لە لیواكانی (23 و 24 و 26 و 28)ی پیادەی هێزی پێشمەرگە، رێكارە سەربازییەكانیان تەواوبووە بۆ گواستنەوەیان بۆ سەر میلاكی وەزارەت و بە بڕیارێكی تایبەت بەرزكراوەتەوە و لیوای 27یش 70%ی كارەكانی تەواو بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا