پەرلەمانتارێكی یەكێتی: بەرهەم ساڵح كاندیدی یەكێتییە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی دەڵێت، كاندیمان بۆ پۆستی سەرۆككۆمار دكتۆر بەرهەم ساڵحە و ئەو پۆستەش پشكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە.

كوردۆ عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆی كردووە بە پشوو بەڵام ماوەی 15 رۆژی داناوە بۆئەو كەسانەی خۆیان كاندیددەكەن بۆ پۆستی سەرۆككۆمار.

ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی وتی: پۆستی سەرۆككۆمار پشكی یەكێتییە و كاندیدیشمان دكتۆر بەرهەم ساڵحە تا ئێستا هیچ شتێكی تر لە گۆڕێ‌ نییە.

وتیشی: ئەم رێككەوتنەی پارتی دوێنێ‌ كرا بە بێ‌ یەكێتی پێشتر بەرنامەیان بۆداناوە نازانین لەسەر چ خاڵێكی تر رێككەوتوون.

باسی لەوەشكرد، ئەوە یەكێتی نییە بوەتە هۆی تێكدانی ماڵی كورد ئێمە پێشتر رێككەوتنمان هەبووە لەگەڵ پارتی بۆئەوەی یەك دەنگ بین و بەرنامەیەكمان هەبێت و نەبینە لایەنێك بۆ تێكدانی ماڵی شیعە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا