نەتەوەیەكگرتووەكان و كۆمسیۆن دوایین ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردن تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە بەغداد پێشوازیكرد لە نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و وەفدی یاوەری.

دادوەر عومەر ئەحمەد، سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆن، پێشوازیكرد لە جێنین بلاسخارت نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و وەفدی یاوەری و لە دیدارەكەدا، دوایین ئامادەكارییەكانی كۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی داهاتوو تاوتوێكرا.

دادوەر عومەر ئەحمەد ستایشی پاڵپشتییەكانی نەتەوەیەكگرتووەكانی كرد بۆ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بە تایبەتی لە ئێستادا كە ئامادەكاری دەكرێت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و بڕیارە لە رۆژی 18ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.

لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا، ئەنجومەنی كۆمسیاران، بانگهێشتی بلاسخارت و وەفدی یاوەریكرد، بۆ بەشداریكردن لە كۆتا تاقیكردنەوەی ئامێرەكانی دەنگدان، كە بڕیارە رۆژی پێش دەنگدانی گشتی ئەنجامبدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا