دادگای فیدراڵی سكاڵایەكی رەتكردەوە تایبەت بە پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سكاڵایەكی رەتكردەوە كە تایبەت بوو بە خەرجنەكردنی مووچە پاشەكەوتكراوەكانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

رۆژی چوارشەممە، 8_2_2023، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی سكاڵایەك كە لە دژی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆمار كرابوو كۆبووەوە. سكاڵاكە تایبەت بوو بە خەرجنەكردنی مووچە پاشەكەوتكراوەكانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاریدا بە رەتكردنەوە ئەو سكاڵایە، هۆكاری رەتكردنەوەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە لە تایبەتمەندییەكانی ئەو دۆسیانە نییە كە دادگاكە تاوتوێیان دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا