بەریتانیا: كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی هەنگاوێكی گرنگە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لە هەولێر، پێشوازی لە كۆبوونەوەی هاوبەشی هەر دوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی دەكات و بە هەنگاوێكی گرنگی دادەنێت.

رۆژی شەممە، 28_1_2023 هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی لە سلێمانی كۆبوونەوە.

دوابەدوای كۆبوونەوەكە كونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لە ‌هەولێر لە تویتێكدا رایگەیاند: پێشوازی لە كۆبوونەوە و دانوستانەكانی نێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، دەكەین.

ئەوەشهاتووە: ئەم كۆبوونەوەیە هەنگاوێكی گرنگە بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتنێكی هاوبەش بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێمی كوردستان.

دوای كۆبوونەوە هاوبەشەكەی نێوان مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، بە مەبەستی گفتوگۆكردنی راشكاوانە لەسەر كۆی ئە بابەتانەی پەیوەستن بە دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و ئاڵوگۆڕی بۆچوون و هەڵوێستەكان لەسەر چەندین بابەتی هەنووكەیی، شاندی باڵای هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی ئەمڕۆ 28_1_2023 كۆبوونەوە.

ئەوەشهاتووە، بارودۆخی گشتی و هاوكێشە ناوخۆیی و ناوچەییەكان و راوسەرنج و تێبینی هەردوولا لەسەر بابەتە جیاجیاكانی پەیوەست بەڕێككەوتنی پێشووتری هەردوولا خرانە ڕوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا