بەرگری ئەمریكا: بە توندی وەڵامی ئێران دەدەینەوە

پۆڵەتیك پرێس:

ژمارەیەك وەزیری ئەمریكی وردەكاری سەپاندنەوەی سزاكانی سەر ئێرانیان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا خستەڕوو.

ستیڤن میۆنچن وەزیری گەنجینەی ئەمریكا وتی: رێگە بە ئێران نادرێت هیچ وڵاتێك پڕچەك بكات بە مووشەكی بالیستی.

وتیشی: سزا سەپێنراوە بەسەر ژمارەیەك پسپۆڕ و بەرپرسی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران.

لای خۆیەوە مارك ئەسپەر وەزیری بەرگری ئەمریكا رایگەیاند: ئامادەین بۆ وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژییەكی ئێران، لە پاڵ هاوپەیمانەكانمان لەناوچەكە دەوەستین دژی ئێران.

وتیشی: بەردەوامین لە ئەوپەڕی فشاركردن لە ئێران، ئێران بڕیارە نێودەوڵەتییەكانی پێشێلكردووە بە پێدانی چەك بە حزبوڵڵای لوبنان و حوسییەكان لە یەمەن.

هاوكات مایك پۆمپەیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وتی: سزاكان بەسەر وەزارەتی بەرگری ئێران و سەرۆكی فەنزوێلادا سەپێنراون.

رونیشیكردەوە بە سەپاندنەوەی سزاكان بەسەر ئێران، رێگادەگرێـت لە ئێران هیچ چەكێكی پێشكەوتوو بكڕێت، ئێران لەبری گەشەپێدان داهاتی گەلەكەی بۆ تیرۆر خەرج دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا