پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەبۆنەی جەژنی جەماوە پیرۆزبایی لە ئێزدییەکان دەکات و پاڵپشتی خۆی بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان دووپاتدەکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە مستەفا کازمی ڕایگەیاند، پیرۆزبایی جەژنی جەما لە خوشک و برا ئێزدییەکانی عێراق و جیهان دەکەم و پاڵپشتیمان بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان دووپاتدەکەینەوە.
وتیشی، پشتیوانی لە دووبارە ئاوەدانکردنیەوەی ناوچەی ئێزدییەکان و ساڕێژکردنی برینیان دەکەم.
لە ساڵی 2014 چەکدارانی داعش هێرشیان کردەسەر قەزای شەنگال و بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی ئێزدی کوژران و بریندار بوون و بەشێکی زۆریشیان ئاوارەبوون.