عەبدوڵڵای حاجی مەحموود لە ریزەکانی پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان دوورخرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، مەکتەبی سیاسی و ئەندامانی مەڵبەند و ئۆرگانەکانی پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان، کە بە سەرپەرشتیی محەمەدی حاجی مەحموود سەرۆکی پارتەکە بەڕێوەچوو، بڕیاردرا عەبدووڵا حاجی مەحموود، لە ریزەکانی پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان دووربخرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (5-3-2024)، فەرهاد تۆفیق وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی پارتەکەیاندا، بڕیار درا بە دوورخستنەوەی عەبدوڵای حاجی مەحمود جێگری سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.

وتەبێژەکەی پارتی سۆسیالست وتی، “لەمڕۆ بەدواوە عەبدوڵڵای حاج مەحموود هیچ پەیوەندییەکی بەسەر پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستانەوە نەماوە و سەرجەم ئەو موڵ و ماڵەی کە خاوەندارییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ حزب و لای عەبدوڵڵای حاجی مەحموودە، دەبێت بگەڕێندرێتەوە بۆ حزب”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا