کەشوهەوا جێگیر دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان نزیکەی 7 پلە بەرزدەبنەوە و کەشوهەوا خۆش دەکات و لە گەرمیان پلەی گەرما دەگاتە 30 پلە.

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی هەینی (29-3-2024)، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دا دەبێت و زۆربەی کاتەکان بەم شێوەیە دەمێنێتەوە، هەروەها باس لەوەشدەکات، پلەکانی گەرما لە رۆژی هەینی‌دا 3 بۆ 4 پلە بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە رۆژی پێنجشەممە.

سەبارەت بە کەشی سبەی (شەممە، 30ـی ئادار) کەشناسیی هەرێم دەڵێت: ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما دوو تا 4 پلە بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی رۆژی هەینی.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژی شەممە بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر : 25
سلێمانی : 23
دهۆک : 24
زاخۆ : 24
هەڵەبجە : 22
کەرکوک : 27
گەرمیان : 30
سۆران : 23
حاجی ئۆمەران : 16

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا