قوباد تاڵەبانی: خۆشحاڵم پەرلەمانی كوردستان یاسای كاری پەسەند كرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت رایگەیاند: یەكێك لە ئەولەویاتی كارەكانم؛ بەهێز كردنی كەرتی تایبەت و رەخساندنی هەلی كاری زیاترە كە تێیدا ماف و ئیمتیازاتی كرێكار لە دەرەوەی كەرتی حكومی پارێزراوبێت.

وتیشی: خۆشحاڵم دوێنێ پەرلەمانی كوردستان، بەسوپاسەوە، یاسای كاری پەسەند كرد. ئەم یاسا گرنگە بە هەوڵی وەزارەتەكانی كارو پلاندانان و راوێژكارەكانمان لەئەنجومەنی وەزیران و بەهاوكاری رێكخراوی جیهانی كار، توانرا ئامادەسازی بۆ دەرچواندنی بكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، یاساكە پشتبەست بە پێوەرە نێودەوڵەتییەكان داڕێژراوە و بنەماكانی مافی مرۆڤ و یەكسانی و هاوسەنگی تێدا پارێزراوە.

رونیشیكردەوە، كاتێك دەبینم یاسایەك هەیە پەیوەندی كرێكار و خاوەن كار رێكدەخاتەوە، ماف و سەلامەتی كرێكاری ناوخۆیی و بیانیش دەپارێزێت، هەلی كاری زیاتر دەڕەخسێنێت، كاتەكانی كاركردن دیاری دەكات و مافی مناڵ و ژن دەپارێزێت، ئەوە بۆ من مایەی شانازییە.

لە كۆتاییدا دەڵێت، پیرۆزە لە كرێكارانی كوردستان و دەستی ماندووبوونیان دەگوشم، ئیتر كاتی ئەوە هاتووە ئەوانیش مافەكانی دواڕۆژیان پارێزراو بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا