پۆڵەتیك پرێس
ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا دەبێتە یەکەم ئیدارە کە ئەمساڵ کەمترین ژمارەی پەنابەر وەردەگرێت بەبەراورد لەگەڵ هەر سەرۆکێک لەمێژووی ئەم دواییەی ئەمریکادا.
بەپێی ڕاپۆرتێکی لیژنەی کۆمیتەی ڕزگارکردنی نێودەوڵەتی پێشبینی دەکرێت ئیدارەکەی جۆ بایدن کەمتر لە نیوەی ئەو ژمارەیە پەنابەر قبوڵ بکات کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە ساڵی 2020 دا ڕێگەی پێداوە.
بەگوێرەی راپۆرتەكە، لەمساڵدا تەنها دوو هەزار و 550 پەنابەر لە ئەمریکا وەك پەنابەر قبوڵكراون بەڵام بڕیارە لە مساڵدا حکومەتی ئەمەریكا ڕێگا بە چوار هەزار و 515 پەنابەر بدات لەئەمەریكا مافی پەنابەری وەربگرن.
پێشتر ئیدارەی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی پێشوی ئەمەریكا لە ساڵی 2020دا ڕێگەی بە 11هەزار و 841 پەنابەر دا بچنە ئەمەریكا.