قائیمقامیەتی سلێمانی کۆگایەکی ئامادەکردنی ترشیاتی داخست

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی کۆگایەکی ترشیاتی داخست کە پابەند نەبووە بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و خاوەنەکەشی ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی تەندروستی و نەشیاوی شوێنەکە بۆ دروستکردنی ترشیات، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کۆگای ترشیاتی چێنەریان لە دێی ناوگردان داخست.

قائیمقایەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لەکاتی سەردانی لیژنەکە بۆ کۆگای ئامادەکردنی ترشیاتی چێنەر، دەرکەوتوە بەشێکی زۆری ئەو کەرەستانەی لە دروستکردنی ترشیاتەکانیدا بەکاریدەهێنێت ناشۆرێتەوە و بەشێوەیەکی ناتەندروست دەیکاتە ناو دەفری ئامادەکردنەکە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی کۆگای ئامادەکردنی ترشیاتی چێنەر دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا