پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی-نوسینگەی ڕۆژهەڵات تۆمەتبارێكیان دەستگیركردوو دەستیش گیرا بەسەر چەكێكدا كەبە تۆمەتبار بووە .

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی فەرمانێكی گرتن گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لەبارەی تۆمەتبارێكی داواكراو، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكان بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو توانرا لە لایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان-نوسینگەی ڕۆژهەڵات تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت كە بەپێی ماددەی 405-31 لەلایەن بەشی پۆلیسی سەیدسادقەوە داواكراو بووە و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف .

ئەوەشهاتووە، لە ئێستادا تۆمەتبار ( س،ف،ن) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405-31 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا