تاران پێشنیارێکی یەکێتی ئەوروپا رەتدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

ئێران بە فەرمی پێشنیارێکی ئەوروپای رەتکردەوە لەبارەی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی نافەرمی لەگەڵ وڵاتانی 4+1 بە بەشداری ئەمریکا.

لەوبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لەسەر رۆشنایی هەڵوێستەکانی ئەم دواییانەی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپی، تاران پێیوایە کاتەکەی گونجاو نییە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی نافەرمی.

وەزارەتی دەرەوە جەختی لەوەشکردەوە، هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێست و رەفتاری ئەمریکا و ئیدارەی جۆ بایدن بەدیناکرێت لەبارەی کۆتایهێنان بەو فشارە توندانەی لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا خرایەسەر ئێران.

باسی لەوەشکرد، هەتا ئێستا ئیدارەی بایدن ئامادەیی خۆی رانەگەیاندووە بۆ جێبەجێکردنی تەواوی پابەندییەکانی بە رێککەوتنی ئەتۆمی و و بڕیاری 2231.

جەختی لەوەشکردەوە، ئێران وەڵامی کردار بە کردار دەداتەوە، هاوکات، هاوئاستی لابردن یاخود کەمکردنەوەی سزاکان وەڵامی دەبێت.

لەپاڵ ئەوەشدا وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تاران بەهەمان شێوە و رێگا وەڵامی کردەوە و رەفتاری دوژمنکارانەی واسنتۆن دەداتەوە.

مانگی شوباتی رابردوو عەباس عەرابچی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی خوێندنەوە بۆ پێشنیارەکەی جۆزێف بۆرێل، رێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دەکات لەبارەی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی نافەرمی لەگەڵ وڵاتانی 4+1 بە بەشداری ئەمریکا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا